زانایان ئاشكرایدەكەن: لەم ساتەدا مرۆڤایەتی خەریك بوو لەناوبچێت

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات مرۆڤایەتیی پێشینەمان لە بەردەم ئەگەری لەناوچووندا بوو نزیكەی 900 هەزار ساڵ پێش ئێستا، دوای ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی جیهان كەمبووەوە بۆ نزیكەی هەزار و 280 كەس، وەك ئەوەی سایتی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

شیكارییەكە، كە لە 31ی ئاب لە گۆڤاری (Science) بڵاوكراوەتەوە، پشتدەبەستێت بە نمونەیەك كە ژمارەیەك لە زانایانی نیشتەجێی چین، ئیتاڵیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان پەرەیانپێداوە.

نمونەكە زانیاریی بۆماوەیی لە سێ هەزار و 154 جینۆمی مرۆڤ (Human Genome Project)ی ئێستا وەرگرتووە.

بەپێی توێژینەوەكە نزیكەی 98.7%ی مرۆڤە پێشینەكان بەر لە نزیكەی 900 هەزار ساڵ لەناوچوون. توێژەران پێیانوایە ئەو “لەناوچوونەی دانیشتووان” دەشێت پەیوەندی بە “کەلێنێک لە تۆماری بەردبووەکانەوە هەبێت، کە رەنگە بووبێتە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی مرۆڤ”.

یی هسوان بان، گەورەی توێژەران و زانای جینۆمی پەرەسەندن و كارایی لە زانكۆی رۆژهەڵاتی چین (ECNU) دەڵێت، دۆزینەوە نوێیەكە چەندین پرسیار دەوروژێنێت، وەك ئەو شوێنانەی ئەو كەسانەی تیادا ژیاون، چۆن بەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادا زاڵبوون، ئەو هەڵبژاردنە سروشتییە چی بووە كە بووەتەهۆی خێراكردنی گەشەی مێشكی مرۆڤ.

لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان دەڵێن كۆنتڕۆڵكردنی دارستانەكان و بارودۆخە توندەكانی ئاووهەوا، سەرەڕای گۆڕینی ئاووهەوا بووەتەهۆی زیاتر گونجاوی بۆ ژیانی مرۆڤایەتی، هەموو ئەو هۆكارانە بەشداربوون لە زیادبوونی خێرای دواتری دانیشتووان نزیكەی 813 هەزار ساڵ پێشتر.

نمونە كۆمپیوتەرییەكە ئەو بڕە زۆرەی زانیارییان لە جینیۆمی مرۆڤی ئێستا بەكارهێناوە، بۆ دەرهێنان و زانینی ژمارەی دانیشتووان لە ماوە دیاریكراوەكانی رابردوودا. تیمەكە پشتی بە زنجیرەی بۆمایی دە كۆمەڵەی ئەفریقی و 40ی نائەفریقی بەستووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ: مەرج نییە بەهۆی منەوە رقت لە مێسی بێت

بابەتی دواتر

باڵانبۆ محەمەد: پێویستە چارەسەری مووچەی مانگەكانی 7 و 8 بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share