وەرگێڕی گووگڵ خزمەتگوزارییەكی دیكەی بۆ زمانی كوردی خستەكار

وەرگێڕانی “Document” لە وەرگێڕی گووگڵ بۆ زمانی کوردی چالاککرا.

بۆکان جاف یەكێك لەو چالاكوان و پرۆگرامزانانەی رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە سەرباركردنی زمانی كوردیی ناوەندی (شێوەزاری سۆرانی) بۆ وەرگێڕی گووگڵ، لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە ئاشكرایكرد، بەشی وەرگێڕانی”Document”  لە وەرگێڕی گووگڵ بۆ زمانی کوردیی شێوەزاری سۆرانی چالاککرا.

جاف دەڵێت، “لێرە بەدواوە دەتوانن بە فایل وەرگێڕان بکەن بۆ 133 زمان و بە پێچەوانەشەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو بەكارهێنەرانەی خزمەتگوزارییەكە چالاکنەبووە بۆیان، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چالاكدەبێت و پێیاندەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
Total
0
Share