وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەركرد

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رافیدەین و رەشید قەرز دەدەنە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و دواتر ئەو قەرزانە بەپێی یاسای بودجە پاكتاو دەكرێن.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی لە بارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە دەڵێت، پاڵپشت بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بانكی رەشید و رافیدەین قەرز دەدەن بە حكومەتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی فەرمانبەران و بۆ ئەو مەبەستەش رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم واژوودەكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئەستۆی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمە هەماهەنگی لەگەڵ بانكەكان بكات بەمەبەستی رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەبێت بانكەكانی رەشید و رافیدەین هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت دوای پاكتاوە داراییەكان.

بابەتی پێشتر

دیلان غەفور: جگەلە یەكێتی هیچ لایەنێك كاری بۆ هێوركردنەوەی دۆخی کەرکوک نەكرد

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share