دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی مامەڵەکارێکی دراوی ساختە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایش رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردن، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە 30ی ئاب تۆمەتبار (ی.س.ع.)یان دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی 30 هەزار دۆلاری ساختەدا.
دەشڵێت، تۆمەتبار هەوڵیدابوو لە رێگەی مامەڵەکردنەوە لە بازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە.
لەئێستادا بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.