بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتیی نوێ لە هەڵەبجە دەكرێتەوە كە سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەبێت.

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن) لە پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەكە، كە سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم دەبێت، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، وەك ئەوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوكردووەتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێمەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share