دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كێشەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یەكلایی دەكاتەوە

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەبارەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بڕیارەکانی خۆی یەکلاکردووەتەوە، هەر پرۆژەیەكیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

هاوڕێ مەلاستار، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەستەی وەبەرهێنان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گشتاندنێکیان کردووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرهێنانی دەکەن، لە پارێزگاکانی هەرێم، بۆ چارەسەری کێشەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار.

بەپێی وتەی سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان، دوو بژاردە دیاریکراوە، کە بریتین لەوەی قیستەکان درێژبکرێتەوە، بەوەی نرخی دۆلار وەکو پێشوو هەژمار بکرێت، و ئەو بڕەی ئێستا بۆ نرخەکە زیاد بووە بخرێتە کۆتایی و بە قیست وەربگیرێتەوە.

هاروەها بژاردەی دووەمی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەیە، کە 100 دۆلار بە نرخی 120 بۆ 130 هەزار دیناری عێراقی دیاری بکرێت.

بەوتەی هاوڕێ مەلاستار، پێویستە لەماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە، هەر کۆمپانیایەکیش پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ناڕەزایەتیی خاوەن یەكەكانی نیشتەجێبوون و شوقەكان، حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و یەکێتی وەبەرهێنەران لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا، تا بڕیار لە کێشەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون بدات، دوای ئەوماوەیەش تائێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: بیریانچووەتەوە دوای هەڵبژاردن دەبێت سەنەویی پڕۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەرێم

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، بیریانچووەتەوە دوای 11ـی 11ـی 2025، دەبێت سەنەوی و موڵکداریی پڕۆژەکان بگێڕنەوە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share