عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەكانی سەرشانی جێبەجێكردووە، بەڵام بەغداد تەنها 500 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردووە كە بەشی نیوەی مووچەی فەرمانبەران دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا نەوت لە دەستی ئێمەدا بوو مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەمان دابەشكرد ئێستا ماوەی سێ بۆ چوار مانگێكە حكومەتی عێراق شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا نادات یاخود نیوەی دەنێرێت.
پارێزگاری دهۆك باسی لەوەش كرد، ئەو 500 ملیار دینارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نێردراوە كورتهێنان دروستدەكات، چونكە بۆ مووچەی مانگانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە.