ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، هۆشداریدانداوەتە تورکیا ئەگەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە کەمپی مەخمور بکاتە ئامانج، ئەوە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە.

ليندا تۆماس گرينفيڵد، نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە، “پێشتر بەڕونی بە بەرپرسە تورکەکانم وتووە کە ھەر ھێرشێک ھاوڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور پێشێلکرنی یاسا نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤە، من زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی کە لە نزیک کامپەکە ڕویاندا. داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم کە ڕێز لە مافەکانی پەنابەران بگرن”.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی کەمپی “ڕۆستەم جودی” کرد لە قەزای مەخمور.

دواتر تورکیا ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە کەمپەکەدا کردووەتە ئامانج، بەڵام بەرپرسانی کەمپەکە ڕەتیدەکەنەوە و دەڵێن، ئەو ناوەی سوپای تورکیا باسیکردووە، لە کەمپەکەدا بوونی نەبووە.

بابەتی پێشتر

سوپای تورکیا قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندێکی هەرێم ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆک: کەسێکمان دەستگیرکردووە بەناوی بەرپرسی باڵاوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share