ڤان گال دەڵێت مۆندیال فەیک بوو، بۆ مێسی دانرابوو

لویس ڤان گالی ڕاهێنەری پێشووی هۆڵەندا بۆمبێکی هەڵدایە ناو ڕاگەیاندنەکانەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاردانەوەى زۆریان لەسەر قسەکانی هەبوو.

لە لێدوانێکیدا ڤان گال وتی مۆندیال بۆ مێسی ڕێکخرابوو، دەبوو ببێتە پأڵەوان.

وتیشی: یاریزانەکانی ئەرجەنتین سەربەست بون لە یاریکردندا و ئاگادارکردنەوەیان پێ نەدەدرا لەلایەن ناوبژیوانەوە.

بە ڕاى ڤان گال، هەر لەسەرەتاوە مۆندیال وادانراوە کە بۆ ئەرجەنتین ببێت و ئەو یارییانەشی کراون سیناریۆ بون.

هەرزوو بەشێک لە یاریزانەکانی هۆڵەندا هاتنە سەر خەت و ڕەتیانکردەوە کە ئەوان پشتگیری ڕاهێنەرەکەی پێشوویان بکەن.

ڤان دایکی کاپتنی هۆڵەندا دەڵێت ئێمە بێبەرین لەو قسانەى ڤان گال و پێمانوانیە کە مۆندیال بۆ مێسی دانرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد.…
Total
0
Share