(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید ناسناوی لالیگای 2021-2022ی به‌ده‌ستهێنا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 34ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد و ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای به‌ده‌ستهێنا‌، که‌ ناسناوی ژماره‌ 35 له‌ مێژووی یانه‌که‌دا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ئیسپانیۆلی کرد، یانه‌ مێژوویه‌که‌ی مه‌درید‌ له‌ده‌ستپێک تاوه‌کو کۆتایی یارییه‌که‌ باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، کۆنتڕۆڵی تۆپ و ئه‌نجامه‌که‌یان کرد.

یارییه‌که‌ش‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ بلاوگرانا له‌ خوله‌که‌کانی 33، 43، 55، 81 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ (دوو گۆڵ)، مارکۆ ئاسینسیۆ، که‌ریم بنزیمه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی شاهانه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 81 خاڵ و چوار هه‌فته‌ پیش کۆتاییهاتنی کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا، ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ (2021/2022)ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کلایی کرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share