ئەو هەڵەیەی وادەکات بە خێرایی پیر ببیت

زۆر کەس بەهۆی فشارەکانی ژیانی رۆژانەیانەوە کەمتر لەو ماوەیەی کە پێشنیارکراوە دەخەون، شارەزایانیش دەڵێن خراپی خەو هەڵەی ژمارە یەکە بۆئەوەی وابکات خێراتر پیر ببیت.

نیل بۆلڤین پزیشکی پسپۆڕی نوێکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوە دەڵێت، “لەدەستدانی خەوی باش بە شێوەیەکی بەردەوام دەتوانێت رۆڵی گەورەی لە بەرەوپێشچوونی تەمەن و پیر دەرکەوتندا هەبێت”.

بۆلڤین باس لەوەدەکات، “بە پشتبەستن بە ئەزموونەکەم، بۆم دەرکەوتووە کە خراپی کوالێتیی خەو هەڵەی ژمارە یەکە کە دەبێتە هۆی خێراتر پیربوونت، خەوێکی باش کلیلی ژیانێکی تەندروستە”.

خەوتن 7 بۆ 8 کاتژمێر لە شەوێکدا یارمەتی باشترکردنی تەندروستیی خانە و شانەکان، کارکردنی توانای تێگەیشتن، بەرگری ، ئاستی وزە، و میتابۆلیزم دەدات .

دەزگای تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا پێشنیاری ئەوە دەکات کە گەورەکان هەموو شەوێک لانیکەم 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەون.

هەرزەکاران و منداڵان و کۆرپە پێویستیان بە خەوی زیاترە چونکە هێشتا لە گەشەکردندان، منداڵێکی تازە لەدایکبوو پێویستی بە 8 بۆ 16 کاتژمێر نووستنە لە رۆژێکدا.

کۆلاجین و ئیلاستین دوو پرۆتینن کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی پێست بە توندی بمێنێتەوە و دووربێت لە چرچ و لۆچی.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کوالیتی و بەهێزی هەردوو پرۆتینەکە و دەبێتە هۆی دروستبوونی هێڵ و چرچ و لۆچی.

بابەتی پێشتر

لەمساڵدا ئەڵمانیا زۆرترین مافی پەنابەرێتی بە پەنابەران بەخشیوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share