بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەكەیت؟ پێنج هەنگاوی ئاسان بۆ ژیانێكی باشتر بزانە

پێنج رێگای ساكار هەن هاریكارت دەبن لە هەستكردن بە وزە بە درێژایی رۆژ و دووركەوتنەوە لە هەستی ماندوێتی كە بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا روودەدات.

بەركەوتنی رووناكیی سروشتی
پێویستە لەكاتی دیاریكراودا بچیتە ناو جێگا، بەهەمان شێوە رۆژانە لە كاتی دیاریكراودا لەهەو هەستیت. ئەمە هاریكاردەبێت لە رێكخستنی كاتژمێری جەستە و ئاستی وزە. لەگەڵ هەستاندا بە خێرایی جەستەت بخەرە بەردەم رووناكیی سروستی لەڕێی پەردەلادان، یان پیاسەكردن لە هەوای كراوەدا. ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وزەی جەستە بە درێژایی رۆژ و باشكردنی خەو لە شەودا.

خواردنەوەی شلەمەنییەكان
پێویستە شلەمەنییەكان زۆر بخورێت بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا، چونكە ئەو ئاماژانەی مێشك دەیاننێرێت لەبارەی هەستكردن بە تینوێتی لەگەڵ چوونە تەمەندا بە پلەبەندی كەمدەكات، بەهۆیەوە جەستە بڕی پێویستی شلەمەنی پێناگات، لەگەڵ زانینی ئەوەی بڕێكی كەم لە وشكبوونەوە دەبێتەهۆی هەستكردن بە ماندوێتی.

خواردنی گونجاو
بەهۆی ئەوەی لەگەڵ چوونە تەمەندا حەزی خواردن كەمدەكات، گرنگی بەو سەرچاوە خۆراكییانە بدە كە پێویستتە بۆ پارێزگاری لە وزەكەت. بۆ هێنانەدی ئەوەش، پێویستە هەر ژەمێك بڕی پێویست كاربۆهیدراتی ئاڵۆز (سەوزەكان یان دانەوێڵەكان)ی تیابێت، سەرەڕای پرۆتین یان بڕێك لە چەوریی تەندروست یاخود هەردووكیان، ئەمانە دەبنەهۆی رێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا و بەرزكردنەوەی ئاستی وزە. لە بەرامبەریشدا دووركەوتنەوە لە خواردنی دروستكراوی پیشەسازی و دووبارە، چونكە دەبنەهۆی زیادبوونی شەكر لە خوێندا.

جوڵەی بەردەوام
پێویستە گرنگی بە جوڵەی جەستەیی بەردەوام بدەیت، بەتایبەت لەڕێی ئەنجامدانی راهێنانە هەواییەكان، چونكە دەبێتەهۆی باشكردنی ئەركی دڵ و خوێنە دەمارەكان، هەروەها هەستكردن بە چالاكی، كە وادەكات هەڵگرتنی شتی قورس یان سەركەوتن بە قادرمەدا زۆر ئاسانتر بێت.

پێداچوونەوە بە دەرماندا
هەندێك لە دەرمانەكان دەبێتەهۆی هەستكردن بە خەواڵەویی یان سەرگێژخواردن، وەك ئەو دەرمانانەی پشتدەبەستێت بە ماددەی دایڤنهیدرامین، وەك دەرزیی سەرما و هەستیاری، هەروەها دەرزیی (Beta blockers)ی تایبەت بە دابەزاندنی فشاری خوێن و، رێگریكەری سەرلەنوێ هەڵمژینی سیرۆتۆنین لە دەرمانی خەمۆكی و خاوكەرەوەی ماسولكەكان.

بابەتی پێشتر

بەهای فرۆشتنی گەنم بە كەرتی تایبەت دیاریكرا

بابەتی دواتر

بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share