لەمساڵدا ئەڵمانیا زۆرترین مافی پەنابەرێتی بە پەنابەران بەخشیوە

ئاژانسی کۆچی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرایدەکات، لەمساڵدا ژمارەی کۆچبەران لە ئەوروپا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەڵمانیاش زۆرترین مافی پەنابەری بەخشیوە.

ئاژانسی کۆچی ئەوروپا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رێژەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەڕێژەی %28 بەرزبووەتەوە، بەراورد بە ساڵی پار لە هەمان کاتدا.

لەمساڵدا 519 هەزار داواکاریی پێشکەش بە 29 وڵاتی ئەوروپی کراوە، چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە یەک ملیۆن تێپەڕێنێت.

سوری و ئەفغانی و فەنزوێلی و تورک و کۆڵۆمبییەکان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو کەسانەن داواکاری پەنابەرییان پێشکەش بە وڵاتە ئەوروپییەکان کردووە.

لە رووی بەدەنگەوە هاتنی داواکاری پەنابەران ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمدایە و %30 ، لەدوای ئەویش ئیسپانیا و فەرەنسا دێن.

 

بابەتی پێشتر

ماکرۆن هۆکاری قەدەغەکردنی پۆشینی عەبا لە وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

ئەو هەڵەیەی وادەکات بە خێرایی پیر ببیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جیهانیی چا یە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 21ی ئایاری وەکو رۆژی جیهانیی چا دەستنیشانکردووە. بڕیارنامەکە بۆ دیاریکردنی ئەم رۆژە لە 21ی…
Total
0
Share