ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكی ئەمریکا و چین

سەرەڕای لێدوانە توندەکان لە دژی یەکتر سەبارەت بە پرسی تایوان و چەند پرسێکی دیکە ‏لە ڕابردوودا و ناكۆكییە ئابورییەكان، هەردوو سەرۆكی ئەمریکا و چین دۆستانە ‏گفتوگۆیان کرد و هیواخوازبوون پەیوەندییەکانیان بەهێزتربێت.‏

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین پینگ، سەرۆک کۆماری چین، بەشێوەی ‏ئۆنلاین، کۆبوونەوە و چەند پرسێکی وەک هەڕەشەکانی سەر جیهان و ئابوریی جیهان و ‏ڤایرۆسی کۆرۆنا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی، جۆ بایدن لەسەر پرسی مافی مرۆڤ و ئاڵۆزییەکان لە ‏هەردوو زەریای هیندی و ئارام، قسەی لەگەڵ سەرۆکی چین کردووە.‏

سەرۆک کۆماری چین لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتی، “گرنگە هەردوو وڵات کە چەندین ‏ساڵە ڕکابەری یەکترن، ڕکابەرییەکەیان لەچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و ڕێزگرتنی ‏بەرامبەری تێدابێت”.‏

جۆبایدن لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، “ئێمە بڕوامان بەوە هەیە، کە وڵاتان دەبێت ‏پارێزگاری لە یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکان بکەن، ئەمریکاش هەمیشە بۆ پارێزگاری لە ‏بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاوپەیمانانی ئامادەیە”.‏

گفتوگۆی نێوان كەسی یەكەمی ئەو دوو وڵاتە زلهێزەی جیهان، دوای ناکۆکییەکانی ‏نێوانیانە لەسەر پرسی تایوان، چونکە تا ئێستاش چین، تایوان بە بەشێک لەخۆی دەزانێت ‏و تایوانیش بە پشتگیریی ئەمریکا خۆی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ داناوە.‏

ئەو پرسە لە ماوەی مانگێکدا بوو بە یەکێکی دیکە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین ‏و جووڵەی کەشتییە سەربازییەکانی چین لە دەریای ئارام و هیند، بوو بە هەڕەشە و ‏چاوسوورکردنەوە لە تایوان و ئەمریکا.‏

پیشتر جۆ بایدن ڕایگەیاندبوو، ئەگەر چین جووڵەی سەربازیی بەرامبەر تایوان هەبێت، ‏ئەوا ئەمریکا بەرگری و پارێزگاری لە تایوان دەکات.‏

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پاڵپشتیی چاندنی 5.5 ملیۆن دۆنم زەوی دەکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گفتوگۆی چەند پرسێک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به‌ 28 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناراوەكانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ژێرئاوكه‌وت

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌ نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه‌ 28 كۆچبه‌ر ‏ژێرئاوكه‌وتن.‏ میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌وى ڕابردوو…
Total
0
Share