بە ڤیدیۆ.. شایی زانینی رەگەزی كۆرپەكەیان بوو بە شین

لە رووداوێكدا، ئاهەنگێك دەربارەی زانینی رەگەزی كۆرپەیەك بووە كارەساتێكی راستەقینەی پێشبینی نەكراو لەو جۆرە ئاهەنگانەدا.

دوو هاوژینی مەكسیكی لە باخچەكەیان و لە بەردەم شوێنی رازێندراودا بوون وەك ئامادەكارییەك بۆ ئاشكراكردنی رەگەزی كۆرپە نوێیەكەیان، دواتر فڕۆكەیەك بەسەر سەری ئامادەبوواندا فڕی و رەنگی پەمەیی رشت و بڵاوكردەوە وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كۆرپەكە كچ-ە.

بەڵام بە چەند چركەیەكی كەمی پاش فڕینی بەسەر ئامادەبوواندا، فڕۆكەكە تێكشكا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی فڕۆكەوانەكەی.

دەسەڵاتداران قوربانییەكەیان لەنێو فڕۆكە تێكشكاوەكەدا دەرهێنایەوە، پاش ئەوەی لەلایەن یەكێك لە ئامادەبووانی بۆنەكەوە داوای هاوكاری و بەتەنگەوە چوونیان لێكرا.

سەرەڕای ئەوەی لەلایەن تیمی فریاگوزارەوە فڕۆكەوانەكە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.…
زیاتر ببینە

بەهۆی خۆڤاكسیننەكردن شاجوانی هۆڵەندا لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە

شاجوانی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات، لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە. دیلای ویلیمشتاین، شاجوانی هوڵەندا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی…
Total
0
Share