نێیمار و پاریس بوو بە شەڕیان

نێیمار ڕەخنەى لە پاریس گرت و پاریسیش وەڵامێکی توندی دایەوە.

پاش ئەوەى نێیمار لە لێدوانێکیدا وتی ئێمە لە دۆزەخدا ژیاوین و کەشێکی لەبارمان نەبووە بۆ یارییکردن.

یانەى پاریس سانجێرمان ناچار بوو بێتە دەنگ و وەڵامی تۆمەتەکان بداتەوە.

پاریس سانجێرمان دەڵێت پێمان سەیرە نێیمار وتویەتی کە ئێمە لە دۆزەخدا ژیاوین لەگەڵ مێسیدا لەکاتێکدا هەردوو یاریزانەکە ویستویانە بمێننەوە بەڵام ئێمە ڕازی نەبوین.

ئەم قسانەى پاریس لەکاتێکدایە کە فابریزۆ رۆمانۆی شارەزا لە بواری گواستنەوەى یاریزانان چەندین جار وتی کە گرێبەست لەسەر مێزی گفتوگۆی مێسییە بەڵام مێسی دەیەوێت لە پاریس بڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share