جۆردی ئەلبا بەرشلۆنەی خستە ئامادەباشییەوە

جۆردی ئەلبا، بەرگریکاری بە ئەزموونی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریدا لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانە کەتەلۆنییەکە بکات.

سەرەڕای ئەوەی بۆندی جۆردی ئەلبا تاوەکو وەرزێکی دیکەش لە بەرشلۆنە درێژەی دەبێت، بەڵام یاریزانەکە بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزدا شوێنپێی سێرجیۆ بوسکێتس و جێرارد پیکێ بگرێت و ماڵئاوایی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، ئەم هەنگاوە لە ڕووی داراییەوە کاریگەریی دەبێت، بەوپێیەی ئەلبا و بوسکێتس لە لیستی مووچە بەرزەکاندا بوون، ئەو بڕەی بۆ ئیدارەی خوان لاپۆرتا دەگەڕێتەوە دەکرێت لە بواری کڕین و فرۆشتندا سوودی هەبێت، یاخود لە گەڕاندنەوەی لیۆ مێسی سوودی لێوەربگیرێت.

هەمان سەرچاوە نووسیویەتی، بۆ وەرزی نوێ سێرجی ڕۆبێرتۆ، تێر شتیگن، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، لیڤاندۆڤسکی باندی کاپتنی یانە وەردەگرن، ئەگەر مێسی-یش بگەڕێتەوە هاوکێشەکە کۆتاییدێت و لیۆ دەبێتە کاپیتانۆ.

بابەتی پێشتر

گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی چا

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share