(ڤیدیۆ) یونایتد بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە تۆتنهام داماڵی

یانەی مانچستەر یونایتد ئینگلیزی لە یاریگای تۆتنهام ستادیەم ڕووبەڕووی تۆتنهام بووەوە، ئەستێرەکانی ئولی گۆنار سۆڵشایەر بردنەوەیەکی گرنگیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای “تۆتنهام ستادیەم” بووە میوانی یانەی تۆتنهام، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤلز” لە خولەکەکانی 39، 64، 86 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئیدینسۆن کاڤانی و مارکۆس ڕاشفۆردەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، هەروەها یانەی تۆتنهام بە 15 خاڵەوە لە پلەی هەشتەمدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share