هەفتەی داهاتوو بەرشلۆنە جوڵەیەکی بەهێز دەکات

جواو فیلێکس داواکراوی یانەی بەرشلۆنەیە و ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بە ڕێککەوتن بگات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی “ڕیلیڤیۆ”، دوای ئەوەی جواو فیلێکس ڕایگەیاندووە، کە خەونی یاریکردنە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەرپرسانی ئەو یانەیە لەسەر ڕاسپاردەی چاڤی هێرناندێز دەستیان بە هەوڵدان کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

بارسا خاوەنی لیڤاندۆڤسکی، دێمبیلی، ڕافینیا، تۆرێس و ئانسو فاتی-یە، بەڵام چاڤی لاری نەبوونی نیشانداوە لە کڕینی جواو فیلێکس، پێیوابووە ئەو یاریزانە نابێتە زیادە و کوالێتی پێکهاتەکەی بەرزتر دەکاتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەگەر گرێبەستەکە واژۆبکرێت بەشێوازی خواستن دەبێت بۆ وەرزێک، لەگەڵ بژاردەی واژۆکردنی گرێبەستی هەمیشەیی لە مێرکاتۆی هاوینی 2024.

بابەتی پێشتر

مباپێ و خلێفی چوار مەتر دووربوون و 31ی ئاب دوا مۆڵەتە

بابەتی دواتر

ئایا هێڵی نەوتی عێراق – سوریا دەبێتە شوێنگرەوەی هێڵی نەوتی کوردستان – تورکیا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share