سێ بژاردە خراوەتە بەردەم سوارێز

لویس سوارێز خەونی بەردەوامبوونە لە ئەتلەتیکۆ و دوو یانەی دیکە ئۆفەریان پێشکەشکردووە

لویس سوارێز لە شاری مەدرید بەختەوەرە و دوو یانەی گەورەی دیکە هەوڵدەدەن لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن.

بەپێی بۆندی واژووکراوی نێوان لویس سوارێز و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، یاریزانەکە دەتوانێت لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی بکات و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، یانە خوازیارەکان ئەم بەندەی بۆندەکەی بە هەل دەزانن و تاوەکو ئێستا جگە لە ئۆفەرەکانی ئەتلەتی دوو ئۆفەری دیکەی پێشکەشکراوە.

سوارێز بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیدایە، چونکە بە تۆماری 19 گۆڵ گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەکەیەتی و نەزانراوە ئایا لە کۆتایی وەرزدا لە مەدرید بەردەوام دەبێت، یان ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات؟

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری موندۆ دیپۆرتیڤۆ، سوارێز و خێزانەکەی لە شاری مەدرید بەختەوەرن و یەکەم ئۆفەر کە پێشکەشیکراوە لە خودی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوەیە، یاریزانەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە قایلبوون ڕادەگەیەنێت، بەو مەرجەی داواکارییەکانی جێبەجێبکرێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی “پێستۆلێرۆ” دەستپێکردووە و گەڕانەوە بۆ لیڤەرپوڵ وەک بژاردەیەکە، هەروەها یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر یاریزانەکە بووە، بەڵام لە کۆتاییدا چانسی بەردەوامبوون لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهێزترینە.

بابەتی پێشتر

دوو ناوبژیوانی جیهانی ناودار هاوسەرگرییان کرد

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی ترسی هەیە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ڕەمەزاندا زیادبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسێ خیانەت لە میلان دەکات؟

یاریزانی کۆتدیڤوار و یانەی بەرشلۆنە، فرانک کیسێ لە ئیسپانیا بەختەوەر نییە و نزیکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا. بەپێی…
Total
0
Share