وەزیری دارایی هەرێم: پارەی مووچەمان نییە

ئاوات شێخ جەناب

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لەو 500 ملیارەی حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ هەرێمی بنێرێت، لەگەڵ ئەو بڕە کەمەی داهاتی نانەوتی کە هەمانە بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “یاسای بودجەی عێراق چەندین کێشەی بۆ هەرێم و حکومەتی عێراقیش دروستکردووە، دەرهاویشتەکانی جێگەی مەترسین، ئەو یاسایە غەدرێکی گەورەی دەرهەق بە کورد تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای ئەوەی چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەغداد کرد، گەیشتووین بە کێشەیەکی دیکە ئەویش ئەوەیە، ئەوان بەلایانەوە ئاساییە سەرجەم داهاتی ئێمە ببەن بەڵام بەلایانەوە ئاسایی نییە شایستە داراییەکانمان بۆ بنێرن”.

وتیشی، “هەموو مانگێک ئێمە تەنها بۆ مووچە 940 ملیار دینار دینارمان دەوێت، بەڵام ئێستا پێیان وتووین  500ملیارمان بۆ دابین دەکەن، ئەو بڕە پارەیەش بەشی ئێمە ناکات، داهاتی نەوت و داهاتی نانەوتیمان نەماوە، بڕی ئەو 500 ملیارە و ئەو 320 ملیارەی لە داهاتی نانەوتی هەمانە بەشی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات”.

وەزیری داراتیی ئاشکراشیکرد، “ئێمە دەمانەوێت کۆبوونەوەکان بەردەوام بن بۆ ئەوەی مافی کورد لەوە زیاتر پێشێل نەکرێت،

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی چەند هەلێکی دامەزراندن رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

شەش خاڵی ناکۆک لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان رێگرن لەبەردەم یاسای نەوت و گاز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share