پۆلیسی گەرمیان لەبارەی تەقەکردن لە بەڕێوبەرەکەیان ڕونکردنەوە دەدات

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە تەقە لە بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان کراوە و زیانی پێگەیشتووە، بەڵام ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستییەوە.

لە ڕونکردنەوەیەکدا پۆلیسی گەرمیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11 ی کانونی یەکەم بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایدەکات، “زاڵگەیەکی سەربە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە لە سەرتەکی بەمۆ جێگرکراوە، تەقەیلێکراوە”.

پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات “بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ماوەی چەند ڕۆژە بەشەو بەڕۆژ سەرقاڵی بەجێ هێنانی ئەرکی ڕۆژانەی خۆیەتی کـە پاراستنی هاووڵاتیانی خۆشەویستە ، ئێستاش لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  گەرمیانە”.

شەوی ڕابردوو هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە لەلایەن چەند کەسێکی نادیارەوە تەقە لە بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share