بەزەبری هەڕەشە پارەیان سەندووە.. دوو برا لە هەولێر دەستگیركران

دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بە زەبری هەڕەشە بڕێك دۆلار و دیناریان لە هاوڵاتییەك سەندووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان بڵاویكردەوە، بنكەی پۆلیسی تەیراوە دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ر.ر.م.) و (ج.ر.م.) دەستگیرکرد، کە بەزەبری هەڕەشە، بڕی (100 هەزار دۆلار) و (60 ملیۆن دینار)یان لە ھاوڵاتیەک سەندبوو.

“هەردوو تۆمەتبار برای یەكترن، دوای ئەوەی وتەیان لێوەرگیرا، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا” وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ڕونیكردوەتەوە.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (430) لە یاسای سزادان، بەندکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە گردبوونەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.…
Total
0
Share