توێژینەوەیەک: پێکەنین مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ کەمدەکاتەوە

توێژەرانی نەخۆشییەکانی دڵ جەختدەکەنەوە کە چارەسەر بە پێکەنین دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیی دڵ.

رۆژنامەی دەیلی مەیل لەزاری پزیشکانی ئەو توێژینەوەیەوە بڵاویانکردووەتەوە، داتاکانیان لە 26 نەخۆش وەرگرتووە کە تێکڕای تەمەنیان لە 64 ساڵیدا بووە و تووشی کێشەکانی دڵ بوون.

توێژەران نەخۆشەکانیان کردووەتە دوو گرووپ، یەکێک لە گرووپەکان بۆ ماوەی سێ مانگ بەناوبانگترین فیلمە کۆمیدییەکانیان پیشاندراوە و گرووپەکەی دیکە تەنها فیلمە دۆکۆمێنتەرییە بەناوبانگەکانیان پیشاندراوە.

دەرکەوتووە کە رێژەی ئۆکسجینی دەردراو لەلایەن دڵی نەخۆشانی گرووپی یەکەمەوە زیادیکردووە بە رێژەی زیاتر %10، ئەوەش لولەخوێنەکانی ئەو نەخۆشانەی بەرەو باشبوون بردووە، هەروەها رێژەی هەوکردن تێیاندا کەمیکردووە، ئەمەش بەو مانایەی چارەسەر بە پێکەنین دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share