تەندروستیی جیهانی لەبارەی خۆڤاکسینکردن دژی ئاوڵەی مەیمون ڕوونکردنەوە دەدات

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی خۆڤاکسینکردن دژبە ئاوڵەی مەیمون ڕایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا پێویستی بە هەڵمەتی کوتانی بەکۆمەڵ نییە دژی نەخۆشییەکە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دیکەی وەک پاکوخاوێنی و مامەڵەی سێکسیی پارێزراو دەتوانێت کۆنترۆڵی نەخۆشییەکە بکات.

لەوبارەیەوە ڕیچارد بیبۆدی کە سەرۆکایەتیی تیمی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکات لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، گۆڕانکارییە خێراکانی ڤاکسینەکان دژی ڤایرۆسەکان بەشێوەیەکی ڕێژەیی دیاریکراون.

ئەو لێدوانەی بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی لەکاتێکدایە کە ناوەندی کۆنترۆڵ و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پەرە بە ڤاکسینی جینیوس دەدەن بەجۆرێک دژی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون بەکاربهێنرێت.

هەروەها دوێنی دووشەممە حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ کوتانی بە کۆمەڵ دژی ئاوڵەی مەیمون دەکەن، هەروەها بەریتانیاش بڕیاریدا بە ڤاکسینکردنی ئەوانەی لە کەرتی تەندروستییدا کاردەکەن.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا زیاتر لە 100 حاڵەتی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمونی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا تۆمارکردووە، کە پێشتر ئەم حاڵەتە بوونی نەبووە و نەخۆشییەکە لەدەرەوەی کیشوەری ئەفریقا تۆمارنەکراوە.

بابەتی پێشتر

گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر ڕاگیران و لە سلێمانی دەستیانپێكردەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share