ئەمڕۆ هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستپێدەکات

ڤاکسینی دژی کۆرۆنا پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە 6ی ئازار لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی لەبەر درەنگ گەیشتنی ئەمڕۆ هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا دەستپێدەکات.

لەو بارەیەوە دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” “لەبەرئەوەی ڤاکسینەکە درەنگ گەیشتووەتە سلێمانی ناتوانین دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانەکە هەمان ڕۆژ ئەنجام بدەین و بۆیە ڕۆژی یەکشەممە 7ی ئازار کوتان بە ڤاکسینەکە دەستپێدەکات”.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم ڕاشیگەیاند، “ئەو شوێنانەی کە سەرەتا ڤاکسینەکەیان تێدا دابەشدەکرێت سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنان و پزیشکان و کارمەندانی هێڵی پێشەوەی هەر چوار سەنتەری عەلی ناجی، شەهید هێمن، سەرچنار و شەهید ئاسۆ سەرەتا ڤاکسینەکە وەردەگرن ئەوەش بەپێی پرۆتۆکۆڵ دیاریکراوە”.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی یەکەم کەس کە ڤاکسینەکە وەردەگرێت دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیی دەبێت.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 2ی ئازار یەکەم وەجبەی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی کە بڕەکەی  پێنج هەزار ژەم بوو گەیشتە هەرێمی کوردستان و ڕۆژی چوارشەممە هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا بۆ پزیشکان و کارمەندانی پێشەوەی چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر دەستیپێکرد.

بابەتی پێشتر

سویسرا.. ڕاپرسییەك قەدەغەكردنی پەچە یەكلایی دەكاتەوە

بابەتی دواتر

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share