ئەمڕۆ نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و دۆخی شارەکە تاوتوێ دەکەن.
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەچین بۆ کەرکوک، نوێنەرانی کەرکوکیش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەچنە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆدەبنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا دیاریمان نەکردووە لە کەرکوک لەگەڵ کێ کۆدەبینەوە، بۆ چەند کاتژمێری داهاتوو پلانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانمان دادەنێین، سەرەتا دەچینە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکوک”.