بۆردومانی گوندێكی شارباژێر دەكرێت

دیمەنێكی پاش بۆردومانێكی فڕۆكەی جەنگی فۆتۆ: ئەرشیف

لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەوە گوندێكی سنووری شارباژێر بۆردومانكرا، قایمقامی ناوچەكە دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەوە دوو مووشەك لە نزیك گوندی سپیدار دراوە.

وتیشی، “دوو ماڵ لە گوندەكە هەن و بە كاری ئاژەڵدارییەوە خەریكن، هیچ زیانێكیان نەبووە و سەلامەتن، بەپێی ئەوەی قسەمان لەگەڵ كردوون”.

دەرباری شوێنی بۆردومانەكە، شاهۆ عوسمان وتی، “بە دیاریكراوی نازانین ناو گوندەكە بۆردومانكراوە یان دەوروبەری، چونكە بەم شەوە نە كەس چووەتە ئەوێ، نە كەسیش دەزانێت”.

لەگەڵ ئەوەی بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی دروستكردووە و ئەو دوو خێزانە نایەنە دەرەوەی ماڵەكانیان، وەك ئەوەی قایمقامی قەزاكە ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كاتالین نۆڤاك كۆبووەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین بەهێزەوە هۆڵەندای بڕی و گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی دابەزی

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە. شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی…
زیاتر ببینە

خەڵاتەكانی كامەران دابەشدەكرێن

ئاژانسی مێترۆگرافی، خەڵاتی كامەران نەجم دابەشدەكات و دوو كەس خەڵاتدەكرێن. لە ساڵیادی بێسەروشوێنبوونی فۆتۆگرافەر كامەران نەجم-دا، ئاژانسی مێترۆگرافی…
Total
0
Share