هاتوچۆ لە كەركوك ئاسایی بووەتەوە

لەگەڵ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بە فەرمی هەڵنەگیراوە، هاتوچۆ لە كەركوك ئاسایی و دۆخی شارەكە هێور بووەتەوە.

پەیامنێرمان لە كەركوك ئەمڕۆ پێیڕاگەیاندین، هاتوچۆكردن تاڕادەیەك ئاسایی بووەتەوە و دۆخی شارەكە هێورە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بە فەرمی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ هەڵنەگیراوە.

دەربارەی قوربانییانی رووداوەكانی دوێنیش وتی، ژمارەی قوربانییان بۆ چوار شەهید و برینداربوونیش بۆ 15 بەرزبووەتەوە.

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر خۆپیشاندانێك كە ماوەی چەند رۆژێكە لەبەردەم بارەگایەكی ئێستای سوپای عێراق و پێشووی پارتی لە كەركوك لەئارادایە و بەهۆیەوە رێگای سەرەكیی كەركوك-هەولێر داخرابوو، دوێنێ ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی كورد لە شارەكە خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و لە ئاكامیدا بارگرژی و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا روویدا.

بارگرژییەكانی شارەكە تا درەنگانی شەوی رابردوو درێژەی كێشا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتیی كورد شەهید و برینداربوون.

بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چۆڵكردنی بارەگاكەی پارتی لە كەركوك دواخرا و خۆپیشاندەرانیش خێمەكانیان لادەبن و رێگای كەركوك-هەولێر دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share