چێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە

چێوەی هەماهەنگی داوای دووركەوتنەوە لە هاندانی بارگرژی لە كەركوك دەكات و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ رێوشوێنەكانی حكومەتی بەغداد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئەمنی و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا نیشاندەدات.

چێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بە گرنگییەوە چاودێریی رووداوەكان لە كەركوك دەكات، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان و ئەو توندوتیژییانەی لێیان كەوتەوە و بووەهۆی كەوتنەوەی ژمارەیەك قوربانی و زیانگەیاندن بە موڵكی تایبەت و تێكدان و سووتاندنیان.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “توندوتیژی و بارگرژی چارەسەری نێوان لایەن و پێكهاتەكانی شارەكە نییە، پاڵپشتیی خۆمان دەردەبڕین بۆ سەرجەم رێوشوێنەكانی حكومەت كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بڕیاری لێداوە تایبەت بە كۆنتڕۆڵی رەوشی ئەمنی و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا”.

داواش لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكات دووربكەونەوە لە زمانی زبر و كار لەسەر هێوركردنەوە بكەن و پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەكان بكەن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان لە پاراستنی موڵكی گشتی و تایبەت.

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر خۆپیشاندانێك كە ماوەی چەند رۆژێكە لەبەردەم بارەگایەكی ئێستای سوپای عێراق و پێشووی پارتی لە كەركوك لەئارادایە و بەهۆیەوە رێگای سەرەكیی كەركوك-هەولێر داخراوە، دوێنێ ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی كورد لە شارەكە خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و لە ئاكامیدا بارگرژی و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا روویدا.

بارگرژییەكانی شارەكە تا درەنگانی شەوی رابردوو درێژەی كێشا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتیی كورد شەهید و برینداربوون.

بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چۆڵكردنی بارەگاكەی پارتی لە كەركوك دواخرا و خۆپیشاندەرانیش خێمەكانیان لادەبن و رێگای كەركوك-هەولێر دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای پەسەندكردنی بودجە دەبێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە پەسەند بكرێت، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیدەكاتەوە هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیی پلەتایبەتەكان بڵاوكردبێته‌وه‌. لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی…
Total
0
Share