سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی چارەنووسی خانووە بێتاپۆكان یەكلادەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەدات و رایدەگەیەنێت، “بەشێك لەو خانووانە خەمڵاندنیان بۆ دەكرێت و بەشێكیان رەتكراونەتەوە هاوكات هۆكاری رەتكردنەوەكەش ئاشكرادەكات”.

لەیلا عومەر سەرۆكی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوام بەدواداچوون بۆ چارەنووسی خانووە بێتاپۆكان دەكرێت و لە ئێستا بەشێكیان خەمڵاندنیان بۆ كراوە بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە تاپۆكردنیان و بەشێكی دیكەیان كە رەتدەكرێنەوە لەگەڵ ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا ناگونجێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیارێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەیە كە تایبەتە بەو گوندانەی پێشتر 10 دۆنم بووە و ئێستا رووبەڕیان فراوانتر بووە، ئێمە چاوەڕواندەكەین لە حكومەتەوە بڕیارەكە ئاراستەی لایەنی پەیوەنداریدار بكرێتەوە تا بتوانرێت كاری پێبكرێت كە ئەوەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پێشتر

شارەبان لە ئەڵمانیا بۆچی لێکچووەکەی خۆی کوشت؟

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانەكەی كەركوك گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکێتێک لە سلێمانی داخرا

بەهۆی فرۆشتنی ڤەیپ بە منداڵان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێکیان داخست. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و…
Total
0
Share