دوو زیارەتکاری ئێرانی دەستگیرکران کە ویستبوویان بە ئێسک و پروسکی دوو مرۆڤەوە بێنە عێراق

لەسەر سنووری ئێران – عێراق دوو زیارەتکاری ئێرانی دەستگیرکران کە ویستبوویان بە ئێسک و پرووسکی دوو کەسی کۆچکردووی کەسوکاریانەوە داخڵی خاکی عێراق ببن.

پۆلیسی ئێران بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لەسەر سنووری ئێران – عێراق لە خۆرئاوای وڵاتەکە، دوو زیارەتکاری ئێرانی دەستگیرکراون کە ویستوویانە بە بیانووی رێورەسمی چلەوە داخڵی خاکی عێراق ببن”.

ئاشکراشیکرد، “دەستبەسەر ئێسک و پرووسکی دوو کەسدا گیراوە، لەناو جانتای ئەو دوو زیارەتکارەدا، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەوەدا ناوە ئێسک و پروسکی دوو کەسی نزیکیانن یەکێکیان بەر لە 28 ساڵ کۆچی دواییکردووە، ئەوی دیکەشیان لە ساڵی 2018 ەوە کۆچی دواییکردووە”.

باسیلەوەشکرد، “بە وتەی زیارەتکارەکان هەردوو کۆچکردووەکە پێشتر وەسیەتیان کردووە لە عێراق بەخاکیان بسپێرن، ئەمانیش بۆ جێبەجێکردنی وەسیەتەکان، ئێسک و پروسکەکانیان گواستووەتەوە”.

لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستبەسەرن و لەژێر لێکۆڵینەوەی زیاتری پۆلیسی ئێراندا ماونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو…
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share