وەزارەتی پلاندانان هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پڕۆژەبودجە ئاشكرادەكات

وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەنگاوەكانی ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2023ی ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەكاتی ئامادەكردنی پڕۆژەیاساكەداڕەچاوی كارە لەپێشینەكانی حكومەت و بەرنامەی وەزارەتەكان دەكرێت.

لەو بارەیەوە ماهر حەماد بریكاری وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی ئاگاداكراوەتەوە كە دەستكراوە بە ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، بودجەی ساڵی 2022ش كە پێشتر ئامادەكرابوو گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و هەمواركردنەوەی بۆ دەكرێت بە تایبەت بەهۆی گۆڕانكاری لە دۆخی وڵات و پێكهێنانی كابینەی حكومەت.

ئاشكراشیكرد، ئامادەكردنی بودجە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت و بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دەبێت كە بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت و نرخی چاوەڕوانكراو بۆ هەر بەرمیلێك ڕەچاو دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی…
Total
0
Share