چارەنووسی گەنجەكەی ناحیەی بەمۆ یەكلابووەوە

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە

ئەو گەنجەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر بۆ کۆکردنەوەی قەزوان ڕوویكردبووە چیای بەمۆ و لەوكاتەوە بێسەروشوێن مابوەوە تەرمەكەی دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت، مینی پێدا تەقیوەتەوە.

سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، تەرمی هاوڵاتی (گۆران عەلی) لە شاخی بەمۆ دۆزرایەوە كە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە.

گۆران عەلی (تەمەن 29 ساڵ) بەمەبستی کۆکردنەوەی قەزوان و گۆیژ لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لە ماڵ دەرچوو بەرەو چیای بەمۆ، بەوتەی باوکی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 7:00 لەماڵ دەرچووە و پاش گەڕان بەدوایدا تەنها ماتۆڕەکەیان دۆزیوەتەوە.

عەلی عەزیزی باوکی گۆران پێشتر ئاشكرایكرد كە، دوو ڕۆژە خەڵکی ناوچەکە زیاتر لە دوو سەد کەس لە گەڕاندان بەدوای کوڕەکەم، بەڵام هیچ ئاسەوارێکی نییە.

هەروەك کەسوکارەكەی باسیان لەوەكردبوو کە پاسەوانانی سنوور پێیانڕاگەیاندوون لەو ناوچەیەی گۆران تێیدا بزربووە مینێک تەقیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
زیاتر ببینە

پاشماوەی مریشكی زیندوو و سەربڕاوی بەكارهێناوە.. كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی داخرا

كارگەیەكی دروستكردنی عەلەفی ماسی كە پاشماوەی دوکانەکانی فرۆشتنی مریشکی زیندوو و سەربڕاوی بۆ دروستكردنی بەكارهێناوە داخرا. قائیمقامیەتی قەزای…
Total
0
Share