گەرمیان.. لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل كەسێك بە فیشەك برینداركرا

تۆمەتباران فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە

بەهۆی ناكۆكی لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ماڵی دراوسێیەكیاندا، كەسێك لە گەرمیان بە فیشەك برینداركرا.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو.

موقدەم عەلی لە زاری بریندارەكەشەوە ئەوەی خستەڕوو، لە کۆڵانەکەی ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلی ڕاگرتوە و بەوهۆیەوە لەگەڵ دراوسێیەکی بووەتە دەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا دراوسێکەیان خۆی و براکەی بەچەک و چەقۆ هێرشیان کردۆتەسەری و بەفیشەک برینداریان کردووە و چەن فیشەکێکیشیان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە ناوە.

لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە، وەك ئەوەی وتەبێژەكەی پۆلیس ئاماژەی پێدا و وتیشی، بە بڕیاری دادوەریش بەپێی ماددەی 405/31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەكان لە دابینكردنی نەوتدا جیاوازی لەنێوان پارێزگاكاندا كردووە

بابەتی دواتر

لە چەند ناوچەیەك دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینی کرێکارانی سلێمانی دابەشبکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی…
Total
0
Share