هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی ئاشكراكرا

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی یەك كیلۆ ماسی لە بازاڕەكاندا بە 8 هەزار دینارە و ساڵی رابردوو ئەم كاتە نرخی یەك كیلۆ ماسی بە 3500 دینار بۆ 4000 هەزار دیناربووە.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا كە نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ماسی كردووە لە 15ی 6ی ئەمساڵەوە وەرزی قەدەغەكردنی راوەماسی هەڵگیراوە، بەڵام بەهۆی كەمیی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی هاوردەكردنی لە عێراقەوە كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووە لە وەرزی قەدەغەكردنی راوەماسیدا نرخی یەك كیلۆ ماسی 9 هەزار دینار بوو، ئێستا نرخەكەی دابەزیوە بۆ 8 هەزار دینار.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی باسی لەوەش كرد، ساڵی رابردوو ئەم كاتە نرخی یەك كیلۆ ماسی 3500 بۆ 4000 هەزار دیناربووە و ئێستا نرخەكەی گەیشتووەتە هەشت هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. كرێكارێك لە نهۆمی 12ی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

فازڵ نەبی: یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێبكرێت 100 ملیار دینار بۆ هەرێم نامێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share