دوو لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا پێکدەهێنرێت

photo:AFP

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ئاشكرایکرد، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکبهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشای ئەمنی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.

سەربەست لەزیگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش، (مرکز التنسیق المشترک) لە نێوان  وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی پێکبهێنرێت، بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەكانی ئامادەكردووە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت”.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، ” رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە (كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و ڕۆژئاوای موسڵ)، تا دێت کردە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەكەن، هەروەها ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت”.

لەبارەی دوو لیوا ھاوبەشەكەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایکردووە، بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێرو بەغدا ھەیە، بۆئەم مەبەستە لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پرچەككردن و مووچە و پەیكەربەندی) دوو لیواکە دەکرێت، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری کراون، ئامادەمان کردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلهام ئەحمەد: چەکدارانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەواڵی ناڕست بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن.…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
Total
0
Share