هۆكاری نەناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكرابوو

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان هۆكاری نەناردنی مووچە و بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، چەند یاسایەك هەیە كە رێگریدەكات لە ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم و پێویستە هەرێمی كوردستان ئامادەی زیاتر بێت بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد”.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق نیگەرانی مووچەخۆرانمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی و بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی تەواوی داواكارییەكانی كردم و وتی،” ئاگاداری خراپیی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستانم، بەڵام چەند یاسایەك هەیە لەسەروو منە لەوانە یاسای بودجە و ئەگەر ئەوە نەبووایە ئێستا واژووم لەسەر ناردنی مووچە و بودجە دەكرد و نامانەوێت پێچەوانەی یاساكە هەنگاو بنێين و دواتر لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكرێت بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان زیاتر بێتە پێشەوە بۆ رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، “لە زووترینكاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێن و ئێمەش وەكو یەكێتیی مامۆستایان تەواوی كێشە و گرفتەكانمان گەیاندە سەرۆك وەزیرانی عێراق”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە 100 دۆلار بەسەروو 148 هەزار دینار…
زیاتر ببینە

گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان راگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی  گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی…
Total
0
Share