بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، شاندەكەی هەرێم بەبێ ئەنجام لە بەغداد گەڕانەوە و بەغداد سوورە لەسەر جێبەجێكردنی مەرجەكانی.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو گرفتانەی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن بابەتی داهاتی نانەوتی، پاكتاوە دارایییەكان و قەرزی (تی بی ئای) هەیە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
دوێنێ شاندی هەرێم بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەكانی مانگەكانی 7 و 8 ی فەرمانبەران و شایستە داراییەكان گەیشتنە بەغداد و چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.