لە هەولێر دەستگیرا بەسەر 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا

ماددەی هۆشبەر وێنە: ئەرشیف

لە سنووری هەولێر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و چەند ئامێرێکی قومار دەستیان بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، 101 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کاپتاگۆن و چەند کیلۆگرامێک کریستاڵ و هیرۆین و پێنج ئامێری قومار لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، ئەم ماددە هۆشبەرانە لە وڵاتانی دراوسێوە بە هاوکاری خەڵکانێک دێنە خاکی هەرێمی کوردستان.

بەپێی بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەسەدا 80ـی ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ئەمساڵدا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەنێو ئافرەتاندا بەرێژەی سەدا 10 زیادی کردووە.

 

بابەتی پێشتر

چ سزایەكی هەیە؟<br> ناپاكیی گەورە (الخيانة العظمى) چییە؟

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share