بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا

ئەمشەو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،”ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لەپێناو سەلامەتیی كارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانی ئاگركوژینەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن بە مەبەستی ئاسایبوونەوەی كارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وردەکاریی هاوكارییەكانی سەرۆكی یەكێتیی دەخاتەڕوو

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و روونکردنەوەیەک دەربارەی وردەکاریی هاوکارییەکانی…
Total
0
Share