عێراق ژمارەی زیارەتكارانی رێوڕەسمی ماتەمی چلە ئاشكرادەكات

ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماتەمی چلە روویان لە عێراق كردووە دوو ملیۆنی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن و 329 هەزار و 700 كەس لەڕێی هەشت دەروازەكە و سێ فڕۆكەخانەوە گەیشتوونەتە عێراق بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی یادی ماتەمی چلەی ئیمام حسێن.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانیان ئەركی پاراستنی زیارەتكاران تا كەربەلا لەئەستۆدەگرن.

لە یادی چلەی ئیمام حسێن-دا، هەزاران زیارەتكار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە بەشداریی ڕێوڕەسمەكان دەكەن و زۆربەیان دەچنە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف.

 

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی دوو بکوژی راگەیاند

بابەتی دواتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share