ڕێگایەكی ئاسان بۆ سەرلەنوێ خەواندنەوەی منداڵ

توێژەران گەیشتنە شێوازێكی داهێنەران بۆ سەرلەنوێ خەواندنەوەی هەر منداڵێكی ساوا، لەكاتێكدا ئەگەر شەوان بە گریانەوە خەبەری بووەوە و نەیتوانی جارێكی تر چاوی بچێتەوە خەو.

ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی مەیدانی كە ڕۆژی سێشەممە لە گۆڤاری (كۆرنت بایۆلۆجی) بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، باشترین ڕێگا بۆ “گەڕاندنەوەی هەر منداڵێك كە دەگری بۆ ناو جێگەكە” لەباوەشكردن و گەڕاندنیەتی بۆ ماوەی پێنج خولەك، پاشان دانیشتن لەنێوان پێنج بۆ هەشت خولەكدا، بەر لە دووبارە دانانەوەی لە جێگاكەیدا.

ئەنجامی ئەم ڕێگایە لە ڕۆیشتن و دانیشتن لەكاتی لەباوەشكردنی منداڵەكە سەركەوتنی بەدەستهێناوە “تەنانەت دەتوانرێت لە ڕۆژیشدا ئەنجامبدرێت”.

توێژەران ئەو ئەنجامەیان بەدەستهێناوە لەڕێی بەراوردی 21 كاردانەوەی منداڵی ساوا بە چوار سیناریۆ: دەستگرتنیان لەلایەن دایكانەوە لەكاتی ڕۆیشتندا، باوەشكردنیان لەكاتی دانیشتندا، ڕاكشان لەگەڵیاندا لە جێگاكە و دانانیان لە سیسەمێكی جوڵاودا.

تیمی توێژینەوەكە بۆی دەركەوت منداڵان هێوربوونەتەوە و لێدانەكانی دڵیان هێواش بووەتەوە لەماوەی 30 چركەی ڕۆیشتن و لەباوەشكردندا.

توێژەران وتیان، سەرجەم منداڵەكان لە گریان وەستاون لەكاتی ئەم ڕاهێنانەدا، نیوەشیان خەوتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share