نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی عەمبارکراوی نەوتی ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 85.66 دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 81.40 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلار و کەمبوونەوەی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودەکان لە لایەن بانکی ناوەندی ئەمریکییەوە.

دابەزینی نرخی دۆلار وادەکات کڕینی نەوت بۆ ئەو وەبەرهێنانەی دراوی دیکە بەکاردەهێنن کەمتر بکەوێت هەر بۆیە خواست لەسەری زیاتردەکات.

بەپێی داتاکانی پەیمانگەی پەتڕۆڵی ئەمریکی، عەمبارەکانی نەوتی خاو 11.5 ملیۆن بەرمیل کە کۆتایی هەفتەی رابردوو کەمیانکردووە، ئەمەش بەشێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share