عێراق سیستمی رادار لە فەرەنسا دەکڕێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پرسی کڕینی سیستمی رادار عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، “ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ئەنجامداوە و باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژیی نێوان عێراق و فەڕەنسا کراوە، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەر ئاستەکانی ئابوری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیی، بەتایبەتی دۆسیەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی ڕادار لەلایەن عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەر دراوە.

هاوکات هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی بەستنی سێیەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشیی کراوە کە بڕیارە لە داھاتوودا لە بەغداد ئەنجامبدرێت، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ئەو سەردانە فەرمییەی کە بڕیارە سەرکۆماری فەڕەنسا بەم زووانە بۆ بەغدا ئەنجامی بدات.

 

بابەتی پێشتر

کاتی نمایشکردنی ئایفۆن 15 ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

450 گۆڕ لە ئۆكرانیا دۆزرانەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە كە زیاتر لە 450 گۆڕ لە نزیك شارێكی ئۆكرانیا دۆزراونەتەوە. میخایلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە…
Total
0
Share