داوادەكرێت ماوەی لێخۆشبوونی كرێی ئاو درێژبكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوادەكات ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی ئاو درێژبكرێتەوە.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، نووسراوێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كردووە و تیایدا داوایانكردووە جارێکی دیكە وەزارەتی شارەوانی ماوەی لێخۆشبوونی کرێی ئاو درێژبکاتەوە.

لێخۆشبوونی كرێی ئاو بەڕێژەی 15%یە و مەبەست لێی هاندانی هاوبەشانە بۆ دانەوەی ئەو قەرزەی لەسەریان كۆبووەتەوە.

پێشتریش وەزارەتی كارەبا ماوەی لێخۆشبوونی كرێی كارەبای بەڕێژەی 15% درێژكردەوە و تا 23ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەن ئەوەشی خستەڕوو، داوایان كردووە وەزارەتی شارەوانی هاوشێوەی وەزارەتی كارەبا بڕیار لەوبارەیەوە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرەتای مانگی نۆ یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی یەکەمی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات و ئەگەری بارانبارینیش هەیە. پشتیوان پێنجوێنی،…
Total
0
Share