رووناکییەکانی شەقامی سالم نۆژەنکرانەوە

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رووناکییەکانی شەقامی سالم لە سلێمانی بە تێچوونی زیاتر لە 537 ملیۆن دینار بە سێ قۆناغ جێبەجێکرا.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە کۆتا قۆناغیدا، تۆڕی رووناکیی نوێ بۆ سەر پردی چوارڕیانی سەرچنار، پردی خەسرەو خاڵ و شەقامی ژێر پردەکە دانرا.

پێشتریش لە هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمدا، تۆڕی رووناكیی نوێ بۆ شه‌قامی سالم له‌ پردی رەئوف بەگ تا چوارڕیانی سەرچنار دانرابوو.

گلۆپەکانی پرۆژەكە لە جۆری لیدن كە کارەبایەکی کەمتر بەکاردێنن و بە سیستەمی تایم زۆن کاردەکەن.

بابەتی پێشتر

جی 20 دەیەوێت هیندستان و ئەوروپا بەیەکەوە ببەستێتەوە

بابەتی دواتر

پەیمانگەیەکی پیشەیی بە زمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
Total
0
Share