بەهۆی بەفرەوە ڕێگایەكی هاتوچۆ لە سلێمانی دادەخرێت

شاری سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی داخستنی ڕێگای سەر شاخی گۆیژە ڕادەگەیەنێت و هاتوچۆی كۆیەش هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

به‌ڕێوبەرایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات بڵاویكردەوە، یٔاگاداری شۆفێران ده‌كات به‌هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه‌ ڕێگه‌ی سه‌ر شاخی گۆیژه‌ به‌ربه‌ست ده‌كرێت ‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاتوچۆی لێوه‌ناكرێت.

دەشڵێت، ته‌نها هاتوچۆ به ‌تونێلی پێشره‌ودا ده‌كرێت یٔه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موو لایه‌كه.

هاتوچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران دەكات پابه‌ندی یاسا و ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ بن تاوه‌كو گیانی خۆیان ‌و یٔازیزانیان پارێزراوبێت.

بەیانی ئەمڕۆ بەفربارین لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و بەشێك لە گەڕەكەكانی باكووری سلێمانی دەستیپێكرد.

هاوكات بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران دەڵێت، بەھۆی بارینی بەفر و باران و بوونی تەمێکی زۆر ئاستی بینین لە شاخی ھەیبەت سوڵتان و کلکەسماق کەمبۆتەوە.

داواش لە شۆفێران دەكات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن، بۆ ئەوەی دوربن لەھەر ڕوداوێکی نەخوازراو.

بابەتی پێشتر

عەمار حەکیم لە سلێمانییە

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کرێکارێکی شارەوانی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share