دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ كاری‌ ساخته‌یان كردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ دوو کەس بەڵگەنامەی ساختەیان پێبووە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌سپێكرد و سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بدۆزرێنه‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێن”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “له ‌ئێستادا تۆمه‌تباران (س، س، ح) و (د، ص،ا) کە پێشینەی تاوانیان هەیە به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 289- 298 راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه”‌.

 

بابەتی پێشتر

سەوزکردنی سلێمانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

عێراق دووەمین وڵاتی عەرەبییە لە زۆری پەرلەمانتاری ژن_دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر: هەڵەبجە وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەمێنێتەوە

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ساڵرۆژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانە کارەساتبارەکەی هەڵەبجەدا…
Total
0
Share