سەوزکردنی سلێمانی بەردەوامە

هەڵمەتی سەوزکردنی شاخی گۆیژەی سلێمانی بەردەوامی هەیە و کێشەی گەیاندنی ئاو بە نەمامەکانیش چارەسەرکراوە، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لەو شوێنانەی نەمامیان تێدا رووێنراوە دوای تەواوکردنی کارەکانی رادەستی دارستان و پاوانی سلێمانی کرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، سەوزکردنی چیای ئەزمەڕ و گۆیژەی سلێمانی کە بەهۆی کەوتنەوەی چەند ئاگرێکەوە بەشێک لە درەختەکانی سووتان، لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە ئەنجامدەدرێت و قائیمقامیەتی سلێمانی و چاودێری و بازرگانیی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات.

بەپێی قائیمقامیەتی سلێمانی، هەڵمەتەکە لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، خزمەتگوزاریی ئاودانی نەمامەکانیش بە چەند قۆناغێک لە قەڵاچوالانەوە گەیەندراوەتە سەر شاخەکە.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی سەردانکردنی شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە، نەمام و درەختەکان بپارێزن و نه‌بنه‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، له‌لایه‌كیترەوە داوای له‌ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره‌كان كرد به‌شداربن له‌ سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌دا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ: بەڵێنتان پێدەدەین خەم و كێشەكانتان لەئەستۆ دەگرین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی هەزاران مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کردەوە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان…
Total
0
Share